سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێک سووتا و خاوەنەکەشی گیانی لەدەستدا

23/07/2020
ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر جادەی سلێمانی – پێنجوێن روویدا
فۆتۆ: فۆتۆ: پەیجی فەرمی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر جادەی سلێمانی – پێنجوێن ئۆتۆمبێلێک سووتا و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەش گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، لەنزیک گوندی کانی مانگا، ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا (میکزەمینی) و تانکەرێکی هەڵگری سوتەمنی ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو رووداوە شۆفێری میکزەمینیەکە بە سەختی برینداربووە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە، هەر لە ئەنجامی ئەو رووداوە، ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە، بەتەواوەتی  سووتاوە.