بەڕیوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

24/07/2020
فۆتۆ: 

بەڕیوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی لێدان لە کیبڵی ژێر زەوی لەگەڕەکی ڕاپەڕین ماوەی سێ ڕۆژە ناتوانین وەک پێویست ئاو لەپرۆژەی سەرچنار بۆ گەڕەکەکان بنێرن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱٠ بەیانی بۆماوەی زیاتر لە ٦ کاتژمێر ئاو وەک پێویست لەو پرۆژەوە بۆ گەڕەکەکان دابەشناکرێت، بەهۆى ڕاگرتنی کارەبای پرۆژەکەیان.

بەڕیوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى روونیکردوەتەوە، ئەو گرفتە بەردەوام دەبێت تاچارەسەرکردنی لەلایەن سیانەی هێڵەکانی کارەباوە .

داڕشتنەوە: شادان حەسەن