دیار دەنیز: چەکدارانی تورک کورد وەک مروڤ نابینن

24/07/2020
فۆتۆ: 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەبارەى بۆردومانەکانى تورکیا رایگەیاند، چەکدارانی تورک کوردەکان بە مروڤ نابینن و بزانێت کورد لەکوێیە بوردومانى دەکات.

دیار دەنیز بەرپرسی ڕاگەیاندنی باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، تورکیا لە ھەموو لایەک بوردومانی کورد دەکات،  ھیچ جیاوازی لە نێوان کورد ناکات و هێرشەکانى بۆسەر ئەوان بەردەوامە و خەلکی سڤیل و گەریلا کان شەهید دەکەن.

وتیشى، پارتە سیاسیەکانى باشور بەگوێرى پێویست هەڵوێست بەرامبەر سوپاى تورکیا وەرناگرن و لە کاتێکدا پێویستە هەستى نەوتەوایەتى و کوردایەتى بەرامبەر شەهید کردنى خەڵکى سڤیل و گەریلاکانى پەکەکە وەربگرن.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئامانجیان پاراستنى خەڵکى باشور و سەرجەم کوردەکانە و نەهاتوون بۆ زیانگەیاندن بە خەڵکى سڤیل، تورکیا هیچ جیاوازیەک لە نێوان کورد ناکات و وەک مرۆڤ هەژمارى ناکات، هۆکارى زۆربوونى هێرش و بۆردوومانەکانى تورکیاى بۆ گرتنى چیاکانى کوردستان گەڕانەوە.

لە بارەى ئەوەى کە ئاخۆ تورکیا ئامانجى لەناوبردنى کوردە دەنیز وتى، تورکیا بزانێت کورد لەکوێیە بوردومان دەکات  وهاوڵاتیان شەهید دەکەن، نایانەوێت کورد بەئازادى بژى، بەڵام با تورکەکان بزانن ئەوان کورد دەپارێزن و لە چالاکیەکانیان دژى بۆردومانەکانى تورکیا بەردەوام دەبن.

ناو براو رەتیکردەوە، لە ژێر کاریگەرى هیچ دەوڵەتێک بژین و باسى لەوەکرد، ئامانجیان تەنها پاراستنى ئارامى کوردستانە و بەڵام تورکیا پێچەوانەى ئەوانە و شەڕخوازە نەک ئاشتى خواز، گەریلاش خۆیان بۆ پاراستنى کوردەکانى دیکە دەکەنە قوربانى.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆى هێرش و بۆردومانەکانى تورکیاوە لە ماوەى ئەم مانگەدا نزیکەى 20 گەریلا شەهید بوون و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا 60 سەربازى سوپاى تورکیا کوژراون.