زیان لێكەتووانی بازاڕە سووتاوەكەی هەولێر قەرەبوو ناكرێنەوە

24/07/2020
دیمەنی بەشێک لە سوتانی بازاڕەکەی ئەمڕۆی هەولێر
فۆتۆ: فۆتۆ: ئەیوب ساڵح

قایمقامی هەولێر رایگەیاند هیچ بڕیارێكی حكومەت نیە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو 300 دووكانەی ئەمڕۆ لە شارەكە سوتان.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند "حكومەت لە توانایدا نییە كە زیان لێكەتووەكان قەرەبوو بكاتەوە و ھیچ بڕیارێكیش نییە كە خاوەن دووكانەكان، قەرەبوو بكرێنەوە". 

قایمقامی هەولێر راشیگەیاند "ھەوڵدەدەین بازاڕەكە نۆژەنبكەینەوە و ھاوكاری كاسبكارەكانیش بكەین، بەڵام ئەوەش كۆبوونەوە و بڕیاری لایەنی پەیوەندیداری دەوێت".

ئەو بازاڕەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر سوتا كە بەهۆیەوە نزیكەی 300 دوكان سوتان جاری سێهەمینە ئاگر دەگرێت، بازاڕەكە بازاڕێكی میللیە و نزیكەی 600 دوكان لە خۆی دەگرێت، بەهۆی تەسكی كۆڵانەكانی ناو بازاڕەكەوە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە درەنگ كەوتن