كۆبوونەوەكەی پارتی و یەكێتی جارێكی دیكە دواخرا

25/07/2020
فۆتۆ: 

بۆجاری سێهەم كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی داخرا هەرچەندە سەرۆكی شاندی كۆبوونەوەكانیش دیاری كرابوو.

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بەبێ روونكردنەوەی هۆكارەكەی بۆ كاتێكی دیكە دواخرا. 

سەرچاوەیەك لەناو یەكێتی نیشتیمانی بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی راگەیاند: كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجام بدرێت دواخراوە بۆ كاتێكی دیكە بەڵام كاتەكە دیار نیە. 

ژیان بۆ وەرگرتنی وتەی فەرمی ئەو حزبە پەیوەندی بە چەند بە پرسێكی هەردوولاوە كرد بەڵام بە بیانوی نەبوونی زانیاری ئامادەنەبوون هیچ قسەیەك بكەن. 

لەگەڵ بڕیاری كۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو حزبە لە دوو رۆژی رابردوودا میدیاكان و بەرپرسانی هەردوو حزب چەندجارێك وەڵامی یەكتریاندایەوە و هێرشیان كردە سەر یەكتری. 

لە دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە رۆژانی 21ی كانونی یەكەمی 2019وە كە تیایدا یەكێتی سەرۆكایەتی و سەركردایەتی نوێی هەڵبژارد تا ئێستا سێ جار وادەی كۆبوونەوە دیاریكراوە بەڵام كۆبوونەوەكان ئەنجام نەدراون و هەڵوەشێندراونەتەوە.