سلێمانی؛ بەهۆى پابەندنەبوون بە رێنماییەکان دوو ریستۆرانتی دیكه داخران
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوو ریستۆرانتى دیکەیان تا كاتێكی نادیار داخست.
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دو ریستۆرانتی گه‌شتیاری داده‌خات .
كوردۆ عه‌زیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەو دوو ریستۆرانتە گهشتیاریەى له سلێمانی داخران پێکهاتوون لە ریستۆرانته‌كانی (سمیت و سه‌حاب)، به‌بڕیاری قایمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داخران و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووى رێکارى یاسایى دەکرێنەوە.
دەشڵێت، له‌لایه‌ن ژووری ئۆپراسۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی راسپێردراون هه‌رشوێنێك پابه‌ندی بڕیار و رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بوو شوێنه‌كه‌ی دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه .
|