لە قەزاى سەیدسادق دواین دوو تووشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە

25/07/2020
فۆتۆ: 

قایمقامیەتى قەزاى سەیدسادق رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا دوو توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە و گەڕێندرانەوە ماڵەوە، لە ئێستادا نەخۆشخانە هیچ نەخۆشێى تیدانەماوە.

لە راگەیەندراوێکدا، قایمقامیەتى قەزاى سەیدسادق بڵاویکردەوە، لەماوی گەڕی دوومی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەشێوەیەکی چڕ ڕووی لە ناوچەکە کرد ئیدارەی نەخۆشخانە بە هاوکاری قایمقام و چەند پزیشک و کارمەندێک تواندرا بە خێرای بکرێتەوە و پێشوازی لەو نەخۆشانە بکات کە پێویستیان بە ئۆکسجین و چاودێری چڕی پزیشکی هەیە، ئەوە جگە لەچەندین نەخۆشى دیکە کە لەماڵەوە چارەسەریان وەردەگرت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،  لەماوەی کردنەوەی قاوشی نەخۆشخانە زیاترلە 45 نەخۆش داغڵ کراون کە هەندێکیان مانەوەیان کەمبوو، هاوکات حەوت نەخۆش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون ، ٢٥نەخۆش بەوەرگرتنی پلازما و چاودێرو چارەسەر چاکبونەتەوە، ١١نەخۆش تەنها بە چارەسەر و چاودێری چاکبونەتەوە وە دوو نەخۆشیى دیکە لە ناو قاوشى نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، کۆى تووشبوانیش لە سنورەکە 19 حاڵەت بووە.