خولى نایابى کوردستان هەڵوەشێندرایەوە و نازناوەکەش بە یانەى نەورۆز بەخشرا

25/07/2020
فۆتۆ: 

بەفەرمى خولى نایابى کوردستان هەڵوەشێندرایەوە و نازناوەکە بە یانەى نەورۆز بەخشرا

دوای چوار مانگ لە ڕاگرتنی یارییەکانی خولی نایەبی کوردستان، ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسازدا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی خولەکە.

 هەڵوەشاندنەوەکە بە زۆرینەى دەنگى ئەندامەکان بووە، کە هەشت ئەندام ئامادەبوون، پێنج ئەندام دەنگیان بە هەڵوەشاندنەوەى خولەکە داوە، لە بەرامبەر سێ ئەندام، کە دەنگیان نەداوە بە هەڵوەشاندنەوەى خولەکە و ناڕازیبوون.

هەر بەپێى دەنگدانەکە، نازناوى خولەکە بە یانەى نەورۆزى پێشەنگى ڕیزبەندى ئێستاى خولەکە بەخشراوە بەوەش دەبێتە یەکەم یانەی سنوری سلێمانی خولەکە بەدەستبهێنێت.

هەر بەپێی بڕیارەکە هیچ یانەیەکى خولەکەش دانابەزێت بۆ خولى پلە یەک و یانەى ئاراراتیش، کە لە سەرەتاى خولەکەدا کشایەوە، لە خولى نایابدا دەمێنێتەوە.


 یانەی نەورۆز  ڕیزبەندی خولەکە پێش ڕاگرتنی یارییەکان بەهۆی کۆرۆناوە




ڕیزبەندی یانەکان پێش ڕاگرتنی یارییەکان