لە گەرمیان بۆ رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا

25/07/2020
فۆتۆ: 

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان لە کۆبوونەوەیەکدا سیازدە بڕیارى بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکانیش تایبەتە بە قەدەغەکردنى هاتووچۆ لە رۆژانى جەژنى قورباندا.

لە بڕیارەکانى ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیاندا هاتووە، سبەینێ دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە و لە رۆژانی جەژنیشدا قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو دەکرێت، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی .

بەپێى بڕیارەکان، مەلەوانگەو ھۆڵەکانی لەشجوانی و نێرگەلەخانە و پارکەکان و ھۆڵی بۆنەکان دادەخرێن، ھەروەھا مەراسیمی سەرقەبران و نۆجەژنەو پرسەی ماڵان ڕێگایان پێنادرێت و داواش لە هاوڵاتیان  و نوێژخوینان دەکەن پابەندبن بە خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستیەوە.

دەقى بڕیارەکان بەنوسراو..