تەندروستی دهۆک: ١٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

25/07/2020
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ١٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتووەتە ٣١٢ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی٧ی٢٠٢٠، ١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ تووشبووەکان کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو ١٢ نەخۆشە، کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتووەتە ٣١٢ کەس و لە ئێستادا تەنها ٧٣ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.