فراكسیۆنی یەكگرتوو بایكۆتی دانیشتنی دوو رۆژی داهاتووی پەرلەمان دەكات

26/07/2020
فۆتۆ: 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستانی لە دوو شەممە و سێشەممەدا كرد بەهۆی ئەوەی "كۆبوونەوەكانی پەرلەمان تەنها لە پێناوی كۆبوونەوەدایە".

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ و سبەینێ و دوو سبەی پەرلەمان رایگەیاند، لە دۆخێكی وەك ئێٍستادا كە  لەبری ئەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بۆ چارەسەركردنی دۆخی دارایی ئابوری خەڵكی بێت كەچی كۆبونەوە لە پێناو كۆبوونەوەدا ئەنجام دەدرێت. 

بەو هۆیەوە فراكسیۆنی یەكگرتوو رایگەیاند بایكۆتی دانیشتنی 27 و28ی تەمووز دەكەن چونكە پێیاوایە ئەو پەرلەمانە قسە لەسەر خەمە سەرەكیەكانی خەڵكی ناكات، ئەو كۆبوونەوانە هیچ پابەندبوونێكی بۆ حكومەت لێناكەوێتەوە. 

فراسیۆنی یەكگرتوو ئاماژە بە یاداشتی پەرلەمانتاران دەكات كە خراونەتە رەفەكانەوە و دەشڵێت پێویستە شكۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێتەوە و دووربخرێتەوە لە ململانێی حزبی.