جێگری پارێزگاری دهۆک باس لە ڕێکارەکانی جەژن بۆ ژیان دەکات

26/07/2020
وێنەى جێگرى پارێزگارى دهۆک
فۆتۆ: 

جێگری پارێزگاری دهۆک چەند زانیاریەک لەبارەى ڕێکارەکانی جەژن و ئەنجامدانى نوێژى هەینى و دۆخى سنورەکە لەڕووى کۆرۆناوە دەخاتەڕوو دەڵێت، مەترسى کۆرنا بوونى هەیە.

ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ناتوانن بڵێن دهۆک لە رووى کۆرناوە زۆر باشە، چونکە رۆژانە حاڵەتی نوێ تومار دەکرێت، هەرجەندە پێشتر ژمارەی تووشبووان لە سنورى شارەکە کەم بوو، بەڵام بەرە بەرە مەترسییەکان زیادی کرد، ئەوەی گرنگە ئەوەیە پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن زیاتر رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجی بکەن بە بەکاهێنانی دەمامک هەروەها دووربکەونەوە لە قەرەباڵغی.

سەبارەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە رۆژانی جەژندا رایگەیاند: هیچ کۆبونەوەیەک ئەنجام نەدراوە و قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوامە تا ئەو کاتەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیار دەدات، هاوکات بۆ ئەنجامدانى نوێژى هەینى و جەژنى قوربانیش وەزارەتى ئەوقاف بڕیار لەوبارەیەوە دەدات.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەهەوڵدان بۆ ئەوەى ئاسانکارى تەواو بۆ هاوڵاتیان لە رۆژانى جەژندا بکەن، بەڵام مەترسى کۆرنا بوونى هەیە و داواش لە هاوڵاتیان دەکەن خۆیان بەدور بگرن لە شوێنى قەرەباڵغى.