لە هەولێر بەهۆی نوێژی هەینیەوە مامۆستایەكی ئایینی دەستگیركرا
سەڵاح ئیبراهیم شێروانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی بورهان سەعید سۆفی
فۆتۆ:
پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شەھید سەردار سەعید سۆفی، بەهۆی ئەوەی دوێنێ نوێژی ھەینی ئەنجامداوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە دەستگیركراوە.
سەڵاح ئیبراهیم شێروانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی بورهان سەعید سۆفی، باس لەوە دەكرێت كە ئەو مامۆستایە لەسەر سكاڵای وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بەهۆی ئەنجامدانی نوێژی بە كۆمەڵی هەینی دەستگیركراوە، بەام وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند هیچ زانیەریەکی لەوبارەیەوە نییە.
ئەو مامۆستا ئاینیە لە دوێنێوە دەستگیركراوە و كەسوكارەكەشی پشتراستی دەكەنەوە كە دەستگیركراوە بەڵام ئامانەبوون هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدەن.
بە گوێرەی زانیاریە بەدەستهاتووەكانی (تۆڕی هەواڵی ژیان) ئەو مەلایە لەئێستادا لە بەندینخانەی گرتن و گواستنەوەی هەولێر ڕاگیراوە.
ئەوەش دوای ئەوەهات هەفتەی رابردوو بڕیاردرا مزگەوتەكان بۆ نوێژە فەرزەكان بكرێنەوە بەبێ ئەوەی نوێژی هەینی و نوێژی جەژنیان تیادا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەو مامۆستایە دوێنێ لە مزگەوتەكەیدا نوێژی هەینی ئەنجامداوە.
|