بە فەرمانی كازمی كارمەندانی خاڵێكی پشكنینی نزیك دووزخورماتوو دەستگیرکران

26/07/2020
فۆتۆ: 

هێزی سەر بە نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەستەی نەزاهە سەرجەم كارمەند و فەرمانبەرانی خاڵی پشكنینی كۆكردنەوەی پارەیان لە ناوچەی مەفتولی نزیك دووزخورماتوویان دەستگیركرد .

میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، ئەو هێزە كە لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە بە تایبەت نێردراون، فەرمانیان پێبووە بۆ دەستگیركردنی سەرجەم كارمەندانی ئەو خاڵە پشكنینە لە نزیك قەزای دووزخورماتوو، كە وەك خاڵێكی گومگی وایە بۆ پارە كۆكردنەوە .

ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە بە فەرمان و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەڵمەتێكی فراوان دەستپێكراوە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دەروازە سنورییەكان و دوێنش حكومەت هێزی سەربازیی تایبەتی بۆ 14 دەروازاەی سنوری ڕەوانەكردووە، بە مەبەستی سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنیان .