وەزارەتی پەروەردە فەرمانێكی نوێی دەركرد

26/07/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لەمڕۆوە مۆڵەتی باخچەی ساوایان و پەیمانگا و قوتابخانە ئەهلیەكان وەربگرێت و رێنمایی وەرگرتنی مۆڵەتیشی بۆ ئەو شوێنانە بڵاوكردەوە.

لە فەرمانێكی وەزاریدا كە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە بڕیاردراوە بە "وەرگرتنی داواكاری مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەی ناحكومی". 

وەزارەتەكە رایگەیاندووە لە ئێستادا ئەولەویەتی وەزارەت لە پێدانی مۆڵەت بۆ(باخچەی منداڵان، قوتابخانەی ئامادەیی پیشەیی، قوتابخانەی نێودەوڵەتیە). 

وەزارەتەكە رێنمایی تایبەتیشی بەو قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییانە بڵاو كردووەتەوە ونابێت ئەو كەسەی كە داواكاری مۆڵەت پێشكەش دەكات فەرمانبەری حكومەت بێت و ئاساییە ئەگەر رێكخراو یان كەس داواكاریەكەش پێشكەش بكات.