بڕیارە پێویستییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەرچوون

26/07/2020
فۆتۆ: 
هەولێر

بڕیارە پێویستییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەرچوون، کە تایبەتە بە چاکسازی لە مووچە و دەڕماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە کوردستان .

عەبدولحەکیم خەسرۆ، سکرتێری لێژنەی یاسای چاکسازی لە ئەنجومەنی وەزیران، بە تۆری ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و تەواوی ڕێنمایی و پەیڕەوە پێویستییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەرچوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا وەزارەتەکان دەستبەکاربوون بۆ ئەوەی یاسای چاکسازی جێبەجێبکەن .

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەن کە پەیوەستن بە تەواوی قەرزەکانی حکومەت بەگشتی و ڕێکخستنەوەی میلاکات و خانەنشینی و  پرسەکانی دیکە .

یاسایی چاکسازی، لە پەلەمانی کوردستان، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە، پەسەند کرا و ئێستاش سەرقاڵی جێبەجێکردنی یاساکەن، لەتەواوی سێکتەرەکانی حکومەت.