دوو هەزار سەبەتەی خۆراكی لەچەمچەماڵ دابەشكرا

26/07/2020
فۆتۆ: 

دەزگای مرۆیی مام ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ سەبەتەی خۆراكی بۆ دوو هەزار خێزانی كەم دەرامەت لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی شۆڕش و تەكیە و تەكیەی جەباری وقادركەرەم وسەنگاو ئاغجەلەر وقەرەهەنجیر و شوان و لەیلان ئامادەكردبوو دابەشیكرد .

جێی باسە لەلایەن نوسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵەوە پێشتر ناوی خانەوادە هەژارەكان ڕەوانەكراوە و ئەمڕۆ هاوكارییەكان بەسەریاندا دابەش دەكرێت ، بەهەمان شێوە لە ناحیەكانیش بەڕێوەبەرایەتی ناحیەكان سەرپەرشتی دەكەن.

رەمەك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ  بەوهۆیەوە سوپاسی دەزگای مرۆیی مامی كرد و هەوڵەكانی ئەو دەزگایەی بەرز نرخاند .

لەگەڵ مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئەمڕۆ بەهەوڵی قائیمقامی چەمچەماڵ 14 هەزار و 450 سەبەتەی خۆراكی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی دابەشكراوە .