داوا دەکرێت ڕۆژانی جەژن مزگەوتەکانی هەولێر کراوەبن
ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەولێر
فۆتۆ:
لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، داوا لە ژووری یٔۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر دەکات، بە مەرجی تەندروستی لە ڕۆژانی چەژندا مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێنان کراوە بن .
ڕەعەد ئۆمەربلی، وتەبێژی لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، بە تۆڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند "داوامان لە ژووری یٔۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر کردووە بۆ ڕۆژانی چەژن مزگەوتەکان کراوە بن. بەڵام، بە ڕێکار و ڕێنمایی تەندروستی ".
وتیشی: "داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین، پابەندی مەرجە تەندروستییەکان بن و دەستشۆر و تەوالێتەکانی مزگەوت بەکارنەھێنن ".
ئامژەی بەوەشکرد، ھێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە. بەڵامھەموو ھەوڵێکی خۆیان دەدەن، بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی چەژنیش مزگەوتەکان کراوە بن و نوێژخۆێنان بتوانن پەرستشتەکانیان لەناو مزگەوتەکان ئەنجامبدەن .
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا و ژووری یٔۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر، سەرجەم مزگەوتەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر داخران .
بەڵام لە ڕۆژی شەممە، بە بڕیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر، بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕیوبەرایەتیی تەندروستی ھەولێر و بەڕێوبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر، بڕیاری کردنەوەی سەرجەم مزگەوتەکانی سنووری پارێزگای ھەولێریان درا.
|