تەندروستی هەرێم: ١٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

26/07/2020
فۆتۆ: 
هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٩٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٩٧ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١٧ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە هەشت کەسیان لە هەولێر و نۆی دیکەشیان لە سلێمانی بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٥٢)

١-کەرەنتین: (٨٦ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٤٧٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٢ شوێنی جیاواز (٣٤٧ سلێمانی)، (١١٢٧ دهۆك).

٢-پشکنین: (٢٠٨٠ پشکنینی نوێ)

) ٩٠٧ هەولێر)، (٤٣٥ سلێمانی، ١٨٤ گەرمیان، ٥٣ ڕاپەڕین)، (٤٧١ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە).

٣-تووشبوو: (١٩٧ تووشبووی نوێ)

٧٤ هەولێر

٦٨ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان، ٩ ڕاپەڕین

١٣ دهۆك

٧ هەڵەبجە

٤-چاکبوون: (١٠٠ چاکبوون)

٦٥ هەولێر

١٠ گەرمیان، ١٠ ڕاپەڕین

٣ دهۆك

١٢ هەڵەبجە

٥- مردن: (١٧ مردن)

٨ هەولێر

٩ سلێمانی

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ٢٠١٨٢ هاوڵاتی (١٨٧٠٨ دەرچوو)

پشکنین ١٩٠١٢٠ (٨١٢٦٣ هەولێر، ٦٢٥٣٣ سلێمانی، ٤٤٤٦٣ دهۆك، ١٨٦١ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٢٤٥٠ (٣٤٩٤ هەولێر، ٨١٢٣ سلێمانی، ٤٠٩ دهۆك، ٤٢٤ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٨٣٥ (٢٥٨٩ هەولێر، ٣٥٨١ سلێمانی، ٣١٥ دهۆك، ٣٥٠ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥١٢٤ (٨٠٥ هەولێر، ٤١٥٩ سلێمانی، ٩٤ دهۆك، ٦٦ هەڵەبجە)

مردن ٤٩١ (١٠٠ هەولێر، ٣٨٣ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٦ تەمووز ٢٠٢٠