مامۆستا ئایینیەکەی هەولێر ئازادکرا

26/07/2020
سەڵاح ئیبراهیم شێروانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی بورهان سەعید سۆفی
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە، کەمێک پێش ئێستا، سەڵاح ئیبراهیم شێروانی، وتارخوێنی مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی، ئازادکرا .

نەریمان ئیبراهیم شێروانی، برای مامۆستا سەڵاح، بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا، مامۆستا سەڵاحی برام، دوای ڕۆژێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە، ئازادکرا و ئێستا گەڕاوەتەوە ماڵی خۆی ".

مامۆستا سەڵاح ئیبراهیم شێروانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفییە.

دوێنێ شەو، لەسەر سکاڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەهۆی ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە کۆمەڵ، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە، دەستگیر کرابوو .

شایەنی باسە، مامۆستا سەڵاح، ماوەی ڕۆژێک لە بەندیخانەی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، دەستبەسەرکرابوو.