لە ئورمیە دوو هاوڵاتى لەسێدارە دران

27/07/2020
فۆتۆ: 

حوکمی سێدارە دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا، چارەنووسی کەسێکی دیکەش کە بەهەمان مەبەست برابووە ژووری تاکەکەسی نادیارە .

رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بە پشتبەستن بە راپۆرتێک ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ئە دوو بەندکراو کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکراوە .

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەندکراوێکى دیکەش بۆ هەمان مەبەست براوەتە ژوورى تاکەکەسى، بەڵام چارەنووسى بەنادیارى ماوتەوە و دیار نیە لەسێدارە دراوە یان نا .