دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر لە پەرلەمان پەسەندكرا

27/07/2020
فۆتۆ: 

پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی دانیشتنی ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەری لە پەرلەمانتاری پەسەند كرد.

پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی دانیشتنی ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەری لە پەرلەمانتاری پەسەند كرد. 

لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا لە كۆی 89 ئەندامی ئامادەبووی پەرلەمان 55 كەس دەنگیان بە بەڵی دا بۆ دەستلەكار كێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارە، كە سەرجەمیان دەنگی پارتی و هاوپەیمانەكانی بوو. 

دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ، وەك بەشێك لە كارنامەكانی كۆبوونەوەی پەرلەمان پێشتر راگەیەندرابوو، تەنها ئەندامانی پارتی و هاوپەیمانەكانیان لە كەمینەكان دەنگیان بە پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارەدا. 

دوای ئەوەی  لە دانیشتنێكی دیكەی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەو پەرلەمانتارانەی ئەمڕۆ دەنگیاندا بۆ پەسەندكردنی دەستلەكار كێشانەوەكەی پێشتریش پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارە هەڵگیرابوو.

بەگوێرەی ریزبەندی كاندیدە سەرنەكەوتووەكانی كۆمەڵی ئیسلامی عومەر گوڵپی، بەڕێوبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی، بێتە شوێنگرەوەی ئەو پەرلەمانتارە. 

كۆمەڵی ئیسلامی خاوەنی 1250 هەزار دەنگە لە دواین هەڵبژاردندا و حەوت ئەندامی هەیە لە پەرلەمانی كوردستان كە رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەگێڕن.