هەولێر.. کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

27/07/2020
فۆتۆ: 

کەمێک پێش ئێستا، لە گەڕەکی قەڵای نوێ، لە شاری ھەولێر، کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا .


ھۆگرعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لەگەڕەکى قەڵاى شارى هەولێر بووە، باس لەوە دەکرێت، کچەکە لەلایەن براکەیەوە شەش فیشەکی پێوەنراوە و لە ئەنجامدا گیانى لەدەستداوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشى، لە ئێستادا دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، هۆکارى کوشتنەکەشى نەزاندراوە.

بۆ پشتڕاستکردنەوە و وەرگرتنى زانیارى زیاتر (تۆڕى هەواڵى ژیان) چەند جارێک پەیوەندى بە کەسوکارى قوربانیەکەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکان بەردەست نەبوون.