بە فەرمانی كازمی لێكۆڵینەوە لە كوژرانی دوو خۆپیشاندەر دەكرێت

27/07/2020
فۆتۆ: 

بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لێكۆڵینەوەیەكی بە پەلە و وورد كراوە لە ڕووداوەكانی شەوی رابردووی گۆڕەپانی تەیران كە دوو خۆپیشاندەری تیا كوژرا.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكانی عێراق، ئاشكرایكرد، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، فەرمانیكردووە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی وورد و بەپەلە سەبارەت بە رووداوەكانی شەوی رابردووی گۆڕەپانی تەیران.

ئەو راسپاردەیەی كازمی لە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق پشتڕاستی كردەوە، دوو خۆپیشاندەر لە كاتی ڕووداوەكانی گۆڕەپانی تەیرانی بەغدا كوژراون.