وەزارەتی کشتوکاڵ هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی 450 هه‌زار په‌نجه ماسی ده‌ستپێكرد
هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی 450 هه‌زار په‌نجه ماسی لە هەریم ده‌ستیپێكرد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌ك بایه‌خدان و پاراستنی سامانی ماسی و پاڵپشتی پڕۆژه‌كانی ماسی، هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی 450 هه‌زار په‌نجه ماسیان ده‌ستپێكردووە.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، وه‌ك بایه‌خدان و پاراستنی سامانی ماسی و پاڵپشتی پڕۆژه‌كانی ماسی، هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی 450 هه‌زار په‌نجه ماسیمان ده‌ستپێكرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و په‌نجه ماسیانه به‌سه‌ر به‌شێكی پڕۆژه‌كانی ماسیی دابه‌شكران، دوای پشوی جه‌ژنی قوربانیش سه‌دان هه‌زار په‌نجه ماسی ده‌خه‌ینه ناو به‌نداوه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو کە له‌كاتی دابه‌شكردن، گوێیان له كێشه‌ی خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی ماسی گرتووە، به‌شێكی زۆریان مۆڵه‌تیان نییه، بۆیه بڕیاریانداوه، لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی پشكنینیان بۆ بكات تاوه‌كو له چوارچێوه‌یی یاسا و رێنمایه به‌ركاره‌كان مۆڵه‌تیان پێبده‌ن.
له‌باره‌ی جۆری په‌نجه ماسیه‌كانیشه‌وه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاشكرایكردوه، په‌نجه ماسیه‌كان له‌جۆری كارپ بون له‌لایه‌ن هۆبه‌ی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی سامانی ماسی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێنمایی و توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی وه‌زاره‌ت به‌رهه‌مهاتون .
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سوپاسی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی هۆبه‌ی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی سامانی ماسی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، وێڕای ناله‌باری دۆخی ته‌ندروستی، قه‌یرانی دارایی و كه‌ره‌نتین و شه‌ونخونی زۆریان بینیوه، ئه‌نجامی ئه‌م خه‌مخۆریه‌ش وایكرد بۆ یه‌كه‌مجار بتوانن به‌م رێژه به‌رچاوه په‌نجه ماسی به‌رهه‌مبهێنن، كه وه‌ك پاڵپشتی بدرێت به جوتیاران و به‌شێكی تریش ده‌خه‌نه ناو به‌نداوه‌كان و ده‌ربه‌ندی رانیه‌وه.
|