دوو خوشكی ئەو گەنجەی لە هەڵەبجە خۆی خنكاند وردەكاری ژیانی براكەیان ئاشكرا دەكەن

28/07/2020
فۆتۆ: 

دوو خوشكی ئەو گەنجەی لە هەڵەبجە خۆی خنكاند روونكردنەوەیەك بڵاو دەكەنەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكەن براەیان دۆخی دارایی باش بووە بەهۆی كێشەی خێزانیەوە پێشتریش هەوڵی خۆسوتاندنیداوە.

دوو خوشكی ئەو گەنجەی بە ناوی کاوە حەمەئەمین لە هەڵەبجە خۆی خنكاند رونكردنەوەیەك بڵاو دەكەنەوە و تیایدا دەڵێن "هیچ كەسێك قسە و شتی نەشیاو نەخاتە پاڵی كاوە دۆخی دارایی باش بووە و خاونی چوار موچە بووە، بەبڕەكانی (400)هەزار دینار برینداری چەكی كیمیاوی، (150)هەزار دینار كەمئەندامی، (250) هەزار دینار زیندانییانی سیاسی و  (100)هەزار شەهیدانی دایكی".

ئەوەیان روونكردووەتەوە كە مانگانە وەكالەتی بۆ خێزانی كردووەتەوە كە بڕی 400 هەزار دیناری موچەكەی وەربگرێت بۆ ئەوەش بەڵگەی پێویست هەیە وئاماەشیان بەوە كردووە كە براەیان كێشەی خێزانی هەبووە و هاوسەركەشی وتویەتی كێشەی دۆخی دارایی نیە بەڵكو لەگەڵیدا ناگونجێم بۆیە نایەمەوە. 

شنۆ و رۆشنا حمە ئەمین ساڵح، لە روونكردنەوەكەیاندا ئەوەیانوتووە، كاوە لە دوای خۆی هیچ نوسراوێكی بەجێ نەهێشتووە لەبەر ئەوەی خوێندەواری باش نەبووە بۆیە نەیزانیوە بنوسێت، هەركەسێك ئەو نامەیەی نوسیوە و دروستی كردووە ئەبێت روونیبكاتەوە هەر مەرامێكی هەبووە. 

ئەوان قسەكانی پۆلیسی هەڵەبجە پشتراست دەكەنەوە و ئاماژە بەوە دەكەن كە لە رۆژی 26ی مانگی رابردوو كاوە هەوڵی خۆسوتاندنیداوە بەڵام رێگیری لێكراوە، هۆكارەكەشی ئەوە بووە كە داوای بینینی منداڵەكانی كردبوو ماڵی باوكی خێزانەكەی رێگریان كردبوو لە بینینی. 

دوو خوشكەكەی كاوە رایدەگەیەنن كە كاوە پێی وتوون كە  " ماڵی خەزورانم ئەوان هۆكاربوون هەوڵی خۆسوتاندنمداوە، هەفتەیەك پێش ئێستە كاوە وتی، پەلاماریانداوم لە پشت باخی گشتی بە بۆكس خنجەرلێیان دابوو شوێنەواری پێوە بوو 10 ڕۆژ پێش مردنەكەی كاوە وتی ئەوكەسانەی لێیانداوم دەمووچاویان هەڵ بەستبوو".

ئەوان ئاماژەیان بەوە كردووە كە گومانیان هەیە لەوەی كاوەی خۆی خۆیخناندبێت یان خنكێندرابێت، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن لێكۆڵینەوە بكرێت. وتوشیانە "كاوە كێشەی لە گەڵ هیچ حزب ولایەنێك نەبووە تەواوی ئەو قسانەی ناو نامەكە ڕەت دەكەینەوە نامەی براكەی ئێمە نەبووە".

ئەوان لە كۆتایی روونكردنەوەكەیاندا رایانگەیاندووە "قبوڵی ناكەین لە هیچ كەس قسەی نەشیاو بكات لێرەوە بە هەموئەوكەسانە دەڵێن، كە دەستی هاوكارییان درێژكردووە پێویست ناكات  كەس دەستی هاوكاری بۆ منداڵانی براكەم درێژ بكات، چونكە هەمووكەس ئێمە دەناسێت و براكەشم دۆخی دارایی باشبووە پێیویست بە هاوكاری كەس نەبووە منداڵەكانیشی لەمەو دوواش پێویستییان بەهاوكاری كەس نییە، دایكیشیان ئەگەر ناتوانێت بەخێویان بكات ئەوە بیان داتەوە بەخۆمان ئێمە منداڵی خۆمانن و خۆمان بەخێویان دەكەین".