شارەوانی هەولێر: لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 640 تۆن قیر بەكار هاتووە

28/07/2020
فۆتۆ: 

شارەوانی هەولێر لەبارەی هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شارەكە رایگەیاند لە ماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە 640 تۆن قیریان بەكار هێناوە.


سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، رایگەیاند "لەڕێگەی تیمی تایبەتی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی سنوری سەرجەم شارەوانییەكانی ھەولێر، هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقام و كۆڵانەكانی دەستپێكردووە".

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەشڵێت "لە ماوەی هەفتەیەكدا بڕی 646  تۆن قیر بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقام و كۆڵانەكان بەكارهێندراوە لە سنوری سەرجەم شارەوانییەكان".

ئەوەشی راگەیاندووە، لە ئێستادا چەندین ناوچە و شەقامی دیكەش كاركردن تێیاندا بەردەوامە بەئامانجی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی سەرجەم شەقام و كۆڵانەكانی شار.