بۆ یەكەمجار لە دهۆك ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بەكارهات

28/07/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ سێشەممە بۆ یەكەمجار لە دهۆك ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بەكارهات كە توشبوویەكی تەمەن 63 ساڵانە.

موئەیەد ئەغالی، سەرپەرشتیاری چارەسەركردنی نەخۆشانی كۆرۆنا لە دهۆك، رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكەم نەخۆشی كۆرۆنا لە پارێزگاكە پێویستی بە بەكار هێنانی ئامێری دەستكردبووە.

ئەو راشیگەیاند ئەو نەخۆشەكە كەسێكی تەمەن 63 ساڵە بەهۆی ئەوەی سیەكانی لەكار كەوتوون پێویستی بە ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بووە و لەلایەن پزیشكانی تایبەت مەند ئەو ئامێرەیان بۆ بەكار هێناوە. 

سەرپەرشتیاری نەخۆشانی كۆرۆنا لە دهۆك وتیشی، ئەمە یەكەم نەخۆشە لە پارێزگاكە تا ئێٍتا پێویستی بە هەناسەدانی دەستكرد بووبێت لە ئێٍتادا لەژیچر چاودێری چڕدایە لەلایەن تیمەكانی تەندروستیەوە چاودێری دەكرێت. 

تا ئێستا لە دهۆك، 424 توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە و 331 كەسیان چاكبوونەتەوە و 93 نەخۆشیش لەژێر چاوێریدا ماونەتەوە، لەو پارێزگایە تا ئێستا هیچ كەسێك بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیانی لەدەست نەداوە.