سێ كەس بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

28/07/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، رایگەیاند، لەماوەی (10)ڕۆژدا سێ كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركردووە، دوو لە تۆمەتبارەكان بەڕەگەز كوردن و یەكێكی دیكەشیان بەڕەگەز عەرەبە و دانیشتووی كەركوكە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات ئەو كەسانە مادەكانی كریستاڵ و حەبی ئارتینیان بەكار هێناوە و بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە لە رۆژی 30 حوزەیرانی ئەم ساڵ، جەلال مینە بەگ بەڕێوەبەری بەڕێَوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی ئاسایشی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا تا 180 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، كە زۆرینەیان بازرگان بوون".