گەنجێكی هەرێمی كوردستان لە سوید سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا

28/07/2020
فۆتۆ: 

دادگای باڵای سوید بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بۆ گەنجێكی هەرێمی كوردستان دەركرد بەهۆی ئەوەی كچە تەمەن 17 ساڵانەكەی دەستگیرانی بە بە شێوەیەكی دڕندانە كوشتووە.

ئەو گەنجەی ئەمڕۆ دادگای سوید بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپاند ناوی تێكۆشەر ئەحمەدە و تەمەنی 23 ساڵانە و بەر لە ماوەیەك دەزگیرانەكەی خۆی بە شێوەیەكی دڕندانە كوشتووە. 

پاش ساخبوونەوەی تۆمەتەكەی كە دەستگیرانە تەمەن 17 ساڵانەكەی خۆی كوشتووە و تەرمەكەی پارچە پارچە كردووە ئەوشە بە تاوانێكی دڕندانە وەسفكرا و بەوهۆیەوە سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا. 

ئەو كچە ناوی ویلما ئەندەرسۆرنە و دوای دوو هەفتە لە دیار نەمانی تەرمەكەی دەدۆزرێتەوە، پۆلیسی سوید رایگەیاندووە، كاتێك لەسەر شوقەی گەنجەە خخوێنێكیان بەدی كردووە دواتر پشكنینیان بۆ خوێنەكە كردووە دەركەوتووە خوێنی ئەو كچەیە كە دەزگیرانیەتیەتی.