بكوژی كچەکەی دوێنێی ھەولێر دەستگیركرا

28/07/2020
فۆتۆ: 

دوای ئەوەی كچێكی تەمەن 18 ساڵان لەلایەن برایەكیەوە بە شەش فیشەك دەكوژرێت ئەمڕۆ بكوژەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

دوێنێ دووشەممە، لە دەشتی ھەولێر، كچێك بەناوی زەینەب كە تەمەنی 18 ساڵ بوو دانیشتووی گەڕەكی قەڵای نوێی ھەولێرلەلایەن برایەكیەوە بە فیشەك كوژرا دواتر براكەی هەڵهاتبوو.  

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند "دوای ڕووداوەكەی دوێنێ لێكۆڵینەوەمان دەستپێكرد و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، بكوژی كچەكە براكەی خۆیەتی و شەش فیشەكی پێوەناوە". 

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر روونیشیكردەوە "دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، تاوانبارەكە ڕایكردبوو، بەڵام لەئێستەدا بكوژەكە دەستگیركراوە و لە بنكەی پۆلیسی هەولێر دەستبەسەرە".

هۆگر ئاماژەی بەوەشكرد "تاوانبارەكە بە بەپێی ماددەی 406ی یاسایی سزادانی عێراقی بەندكراوە و ڕەوانەی دادگا دەكرێت" لە بارەی هۆكاری رووداەوەكە رایگەیامد كێشەكە كێشەیەكی كۆمەڵایەتیە.