کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات
پەرلەمانی کوردستان
فۆتۆ: فۆتۆ: ئەیوب ساڵح
هەولێر
دوای زیاتر لە ١٠ کاتژمێر، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بوو بە پرسی مووچە و بارودۆخی دارایی، کۆتاییھات .
کۆبوونەوەکە بە بەشداری ھەریەک لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ڤاڵا فەرید وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەڕلەمان، دکتۆر ئومێد سەرۆکی دیوانی چاودێری ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بەرێوەچوو و زیاتر لە ١٠ کاتژمێری خایاند .
لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی بارودۆخی دارایی ھەرێم و پلانی حکومەت و دوایین پێشھاتەکانی دانوستاندی نێوان ھەولێر و بەغدا کرا .
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ١٠٤ ئەندام پەرلەمان بەڕێوەچوو و سەرجەم فڕاکسیۆنەکانیش بەشداربوون، جگە لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، کە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەڕلەمانی کردبوو .
لە کۆبوونەوەکە، ٦٤ پەرلەمانتار، پرسیاریان ئاراستەی تیمی حکومەت کرد و زۆرترین پرسیاریش ئاراستەی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
بڕیاریشە دوای جەژنی قوربان، پەڕلەمانی کوردستان بە
ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی هەرێم سەبارەت بە بابەتی ئەڕک و مافی نەخۆش، کۆبێتەوە.
|