ته‌ندروستی گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند داده‌مه‌زرێنێت

29/07/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، سێ كارمەند دادەمەزرێنن بە موچەی 400 هەزار دینار، ئەو كەسانەشی خوازیارن دەتوانن سەردانی ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی كەلار بكەن .

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی تەندروستی گشتی گەرمیان، نەخۆشخانەی قەڵا پێویستی بە سێ کارمەندی ھونەریی (فنی) و چاکسازی کارەبایی ھەیە، بە موچەی مانگانەی ٤٠٠ ھەزار دینار .

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ھەرکەس ئارەزوی لە کارەکە ھەیە با سەردانی ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار بۆ کۆرۆنا بکات بۆ ناونوسین و پڕکردنەوەی فۆرم.
داڕشتنەوە: شادان حەسەن