حکومەتی هەرێم رۆژانی پشووی جەژنی راگەیاند

29/07/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی چەژن بڵاوکردەوە .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: پشووی ڕۆژانی چەژن، لە هەینییەوە کە یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربانە، دەستپێدەکات و تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت. واتە لە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٠ تا ٤ی ئاب پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە،  ڕۆژی چواشەممە، کە دەکاتە ٥ی ئابی ٢٠٢٠، دەوامی سەرجەم فەرمانەگەکان دەستپێدەکەنەوە و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بەبەراورد بە جەژنەکانی رابردوو، لە ئەمساڵ جەژنی قوربان جیاوازە، بەھۆی ھەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکارە خۆپارێزییەکان.

داڕشتنەوە:شادان حەسەن