ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە، ژووری ئۆپەراسیۆنى پارێزگای ھەولێر بۆ دەرکردنى ژمارەیەک بڕیار و رێنمایى نوێى تایبەت بە رۆژانى جەژن کۆبێتەوە.
نەبەز حەمید، قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر و ئەندامی ژووری ئۆپەراسیۆنی پرێزگای ھەولێر، بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە، بۆ ڕۆژانی جەژن و ڕۆژانی دواتر، بڕیار و ڕێنمایی نوێ دەردەکەن.
وتیشى،کۆبوونەوەکە پەیوەستە بە قسەکردن و لەسەر دۆخی تەندروستی سنووری پارێزگای هەولێر و پرسی کردنەوەی مزگەوتەکان و شوێنە گەشتیارییەکان و ھاوتوچۆکردن لە ڕۆژانی جەژن، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوکە دەبێت.
لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، ژووری ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە سەربەخۆکانیان سەرپشک کردووە بۆ ڕۆژانی جەژن بڕیاری تایبەت بە خۆیان ھەبێت .
تائێستا ڕوون نییە، کە بۆ ڕۆژانی جەژن، ڕێنماییەکان چی دەبن و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە و بریار دەدات.
|