دهۆک.. هاوکاری بەسەر بەساڵاچوواندا دابەشکرا

29/07/2020
هاوکاری بەسەر بەساڵاچوواندا لە پارێزگای دهۆک دابەشکرا
فۆتۆ: فۆتۆ: مازن شنگالی
دهۆک

لە خانەی بەساڵاچووانی پارێزگای دهۆک، هاوکاری و جلوبەرگی جەژن بەسەر بەساڵاچوواندا دابەشکرا.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی٧ی٢٠٢٠،  لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییەوە، جلوبەرگی جەژن بەسەر ئەو بەساڵاچووانەدا دابەشکران کە لە خانەی بەساڵاچووانی دهۆکدا دەمێننەوە.

لەوبارەیەشەوە، سەباح محەمەد بەڕێوەبەری خانەی بەساڵاچووانی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا لە خانەی بەساڵاچووانی دهۆکدا ۲۲ بەساڵاچوو هەن کە پێویستیان بە هاوکارییە .

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمڕۆوە تاوەکو بەیانی رۆژی جەژن لە پێشوازی خەڵک و سەرمایەدار و خێرخوازاندا دەبین و چاوەڕێ دەکەین هەر کەسێک بەپێی توانای دارایی خۆی، هاوکاری بەساڵاچووان بکات لەم جەژنەدا.