هەولێر.. بەمەرجی تەندروستی هۆڵە وەرزشییەکان دەکرێنەوە

29/07/2020
بەمەرجی تەندروستی ھۆڵە وەرزشییەکانی هەولێر دەکرێنەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

بە ڕێنمایی و ڕێکاری تەندروستی و لەژێر چاودێری توندی تەندروستییدا، هۆڵە وەرزشییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکرێنەوە .

بە ڕێنمایی و ڕێکاری تەندروستی و لەژێر چاودێری توندی تەندروستییدا، ھۆڵە وەرزشییەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر دەکرێنەوە .

دانا جومعە، سکرتێری یەکێتی لەشجوانی ھەولێر، بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، "ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو ٣ی٨ی٢٠٢٠، کە دەکاتە چوارەم ڕۆژی جەژن، سەرجەم ھۆڵە وەرزشییەکانی ھەولێر دەکرێنەوە ".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کردنەوەی ھۆڵەکان، لەژێر چاودێری توندی تەندروستییدا دەبن و پێویستیشە ھەموو ھۆڵە وەرزشییەکان پابەندی ڕێنماییەکان بن ".


ئەوەشی خستەڕوو، "ھەر ھۆڵێکی وەرزشی، پابەندی بڕیارە تەندروستییەکان نەبێت، خاوەنەکی سزا دەدرێت ".


نزیکەی چوار مانگە، سەرجەم ھۆڵە وەرزشییەکان بەھۆی کاریگەری پەتای کۆڕۆنا، داخران و بڕیاریشە ڕۆژی سێشەممەی ھەفەتەی داھاتوو، بە ڕێکاری تەندروستی بکرێنەوە.