نزیكه‌ی‌ 117 هه‌زار خێزان لە سلێمانی‌‌ و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین فۆڕمی‌ هه‌ژاریان پڕكردووه‌ته‌وه‌

29/07/2020
عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی
فۆتۆ: 

عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، نزیكەی 117 هەزار خێزان لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین فۆڕمی هەژارییان پڕكردووەتەوە .

عومەر گوڵپی ئاماژەی بەوەشكرد، قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی هەژارەکان سەرکەوتووانە کۆتایی هات، پڕۆسەکە شەفاف بوو، خێرابوو، ئاسانکاربوو بۆ هاووڵاتی، هاووڵاتی دەیتوانی بە ئاسانی فۆڕمەکە دەستبخات و خۆی وەک هەژار بناسێنێت .

ڕوونیكردەوە، لە قۆناغی داهاتووشدا کاری تری پەیوەندیدار بە داخڵکردنی فۆڕمەکان بە پڕۆگرامی ئەلیکترۆنی و دۆزینەوەی زانیاریی ناڕاست و فۆڕم و ناوی دووبارە و لە بێژنگدان هەر بە پڕۆگرام دەست پێدەکات و پاشان ناوەکان ئامادە دەکرێن بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە بە پێی پێوەری دۆخی هەژاری و هەژارترین .

پشتیوان بەخوای گەورە ئەوپەڕی توانای خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی خەڵکی هەژارو شایستە سودمەند بێت و ئەو هاوکارییە بەزووترین کات بگاتە دەستی هاووڵاتان .