ژیان زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی کادیرێکی یەکێتی لەلایەن پارتیەوە بڵاودەکاتەوە

30/07/2020
وێنەى کادێرە دەستگیرکراوەکەى یەکێتى
فۆتۆ: 

زیاتر لەهەفتەیەکە (ڕێژیار جەلال قادر) کوڕی بەرپرسی کۆمیتەی حاجی ئۆمەران و کارگێری بۆردی گەنجان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتیەوە دەستگیرکراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە .

لەوبارەیەشەوە، خەلیل گەزنەیی، لێپرسراوی سەنتەری سۆران  بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، ئاسایشی پارتی لە حاجی ئۆمەران (ڕێژیار جەلال قادر) کە كادیرو ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بۆردی گەنجانی یەكێتییە دەستگیركردووە، بەبی بوونی هیچ پاساوێک، تا ئیستاش ئازاد نەکراوە.

 وتیشی، "ساڵیک لەمەوبەر ڕیژیار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کۆمێنتێکی نووسیووە و دواتر کەوتۆتە دەمەقاڵێ لەگەڵ چەند بەرپرس و لایەنگرێکی پارتی بەو هۆیەوە لەناو حاجی ئۆمەران لە لایەن ئاسایشەوە دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ ئاسایشی سۆران گوازراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە  ئاسایشی گشتی سۆران بەڵێنی ئازادکردنی داوە، بەڵام تائیستا ئازاد نەکراوە و لە ئیستاشدا وەڵامی هیچ کەسێک ناداتەوە.