شوێنە گشتیەكانی هەولێر هەڵمەتێكی پاككردنەوە و رشاندنیان بۆ دەكرێت

30/07/2020
فۆتۆ: 

شارەوانی هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆدا هەڵمەتێكی پاككردنەوەی سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و گۆڕستانەكان و كۆڵانەكان دەستپێدەكەن و رشاندنی دژە ڤایرۆس دەكەن.


سیامەند كەریم، وتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند "لەمڕۆ پێنجشەممەدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، لەڕێگەی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و گۆڕستانەكان و كۆڵانەكان دەستپێدەكات".

ناوبراو روونیكردەوە هەڵمەتەكە هەموو شوێنەكان، بە دژە ڤایرس تەعقیم دەكرێن و ئەو پڕۆسەیە بۆئەوەیە ئەو شوێنانەی كە تێكەڵاوی دروست دەبن، نەبێتە ھۆكاری بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی ڤایرۆسەكە وتیشی "ھەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و ڕۆژانی چەژن و ڕۆژانی دواتریش دەگرێتەوە. تیمەكانی شارەوانی بەردەوام دەبن لە پاككردنەوە شوێنەكان".

ئەوەش لە كاتێكدایە بۆ رۆژانی جەژنی قوربان قەدەغەی هاتووچۆ رانەگەیەندراوە و ژووری ئۆپراسیۆنی شارەكانیش داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان لە قەرەباڵغی بپارێزن.