فەرماندەیەكی هێزی موشەكی حەماس هەڵات بۆ ئیسرائیل

30/07/2020
یەکەیەکی هێزی موشەکی بزوتنەوەی حەماس
فۆتۆ: 

ئوفیر جەندڵمان وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، فەرماندەی هێزی موشەكی بزوتنەوەی حەماس لە غەزە هەڵاتووە و خۆی گەیاندووەتە ئیسرائیل .

جەندڵمان لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، "عزەدین حسین" فەرماندەی گروپی موشەكی سەرشانی زەمین بە ئاسمانی ناو بزوتنەوەی حەما لە كەرتی غەزەوە هەڵاتووە بۆ ئیسرائیل و ئەو هەنگاوەشی بە گورزێكی كاریگەرناوبرد كە بەر بزوتنەوەی حەماس كەوتووە .

جەندڵمان ئاشكرایكرد، ئەو فەرماندەی حەماس بەڕێگەی دەریادا پەڕیوەتەوە بۆ ئیسرائیل و وەك خۆی باسیكردووە گوایە روبەروی چەسانەوە بووەتەوە لەلایەن سەركردە باڵاكانی حەماسەوە، لە كاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا زانیاری زۆر گرنگ و پڕ بایەخی دەربارەی بزوتنەوەكە و بەرگریییە ئاسمانییەكانی ئاشكراكردووە .

بەوتەی لێپرسراوانی ئیسرائیل ئەو سەركردەیەی حەماس لە ڕۆژی 28ی ئەم مانگە بە مەلەكردن لەدەریاوە پەڕیوەتەوە بۆ ئیسرائیل و لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا ئاماژەی بەوەكردووە، بە ویستی خۆی هەڵاتووە بۆ ئیسرائیل، دوای ئەوەی خۆی و خێزانەكەی روبەروی چەوساندنەوە و ناوزڕاندن بووەتەوە لەلایەن سەركردە باڵاكانی بزوتنەوەی حەماسەوە .

لە كاتی لێكۆڵینەوەكادا دانی بەوەشدا ناوە، لە ساڵی 2013وە چووەتە ڕیزی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس و بەدیاریكراویش لە بەشی سیستمی بەرگری ئاسمانی بزوتنەوەكە كاریكردووە .

ئاشكراشیكردووە، لەو كاتەی فەرماندەی هێزی موشەكی سەرشانی دژە ئاسمانی بووە، موشەكێكی بردووەتەوە ماڵەوە و شاردوویەتەوە، داوایلێكراوە هەر كاتێك هەلیكۆپتەرەكانی ئیسرائیل نزیكبوونەوە لەماڵەكەی ئاراستەیان بكات .

دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانیش بڕیارە ئەو فەرماندە سەربازییەی جەماس لەبەردەم دادگا ڕابگیرێت، چونكە چەندین تۆمەتی ئاراستەكراوە .