چەند گوندێكی سەر بە ناحیەی دەرکار لەژێر بوردومانی سوپای تورکیادان

30/07/2020
فۆتۆ: 

لەچوارچێوەی هێرش و بوردومانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانییەكانی هەرێمی كوردستان، کەمێک پێش ئێستاش گوندەکانی ستەڤلان و بھێر و چیای خامتیر لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخو بوردومانكرد .

ھاولاتی بوتان قادر لە ناحیەی دەرکار بە توری ھەواڵی ژیان راگەیاند :" سەر لە ئێوەرەی ئەمرو کاتژمێر ٧ و ٢٥ خولەک  سوپای تورکیا زیاتر  ١٥ گولەی تۆپ و ھاون ئاراستەی گوندەکانی ستەڤلان و بھێر و چیای خامتیری سەر  ناحیەی دەرکار  کردوە و تا ئێستاش بۆردومانەكان بەردەوامە ".

بەپێ زانیاریەکان تا ئێستا زیانی گیانی نەزانراوە ، بەڵام زیانێکی ماددی زور بەر رەز و باغی ھاوڵاتیان کەتووە .

بەھوی بەردەوامی بوردومانی سوپای تورکیا بە بیانوی ھەبوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ، لە سەرجەمی ٦٣ گوندی سەر بە ناحیەی دەرکار تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ گوند  چوڵکراوە .