زاخۆ.. شوێنە گەشتیارییەکان دەکرێنەوە
تاڤگەی سۆریا لە ناحیەی باتیفا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان، لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کورونا لە قایمقامیەتی قەزای زاخو، بڕیاریدا بە کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان.
چیا ئەمین بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی راگەیاند، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان، لیژنەی بەرەنگاربونەوەی ڤایروسی کورونا لە قایمقامیەتی زاخو بەھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو ناحیەی دەرکار و باتیفا، بریاریداوە بەکردنەوە شوێنە گەشتیارییەکان بو رۆژانی جەژن، ئەویش بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و دیوانی دەستەی گەشتوگوزار.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوینگەی سۆریا، سیلاڤی شەرانش، ئەشکەوتی بھێر و شوێنە گەشتیارییەکانی گوندی خیزاڤا و چەندین شوێنی دیکە دەکرێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەر کەس پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێت، سزا دەدرێت و رێگەی پێنادرێت سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکات.
دوابەدوای سەرهەڵدانی ڤایروسی کۆرۆنای نوێ و بڵاوبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم برێاریدا سەرجەم ناوچە گەشتیارییەکان دابخرێن.
|