لیژنەی لێكۆڵینەوە لە نەمانی ئۆكسجین جێگری پارێزگاری هەولێر سەرۆكایەتی دەكات

31/07/2020
فۆتۆ: 

ئەو لیژنەیەی سەرۆكی حكومەت بڕیاری دروستكردنیدا بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری جێگری پارێزگاری هەولێر سەرۆكایەتی دەكات.

بە گوێرەی فەرمانێكی كارگێڕی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رووداوی نەمانی ئۆكسجین نەخۆشخانەی رزگاری لە شارەكە. 

لیژنەكە دوای فەرمانی سەرۆكی حكومەت پێكهات و لە پێنج كەس پێكهاتووە كە جێگری پارێزگاری هەولێر سەرۆكایەتی دەكات و دادوەرێكیش لە نێو لیژنەكەدا هەیە. 

ناوی ئەندامانی لیژنەكە: 

هێمن قادر/ جێگری پارێزگاری هەولێر
دادوەر عەبدولستار رەمەزان
دكتۆر رەوەز مەهدی خۆشناو
دڵزار سەلیم كەریم 
دلاوەر ئەكرەم مامەند