شاری سلێمانی سەرنجی وتەبێژی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا رادەكێشێت

31/07/2020
فۆتۆ: 

وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا باس لە جوانیەكانی سلێمانی دەكات و دەشڵێت ئەوان لەسەر داخوازی حكومەتی عێراق لە ناوچەكەدان.

لە ناو بارەگای سەرەكی فەرماندەیی هێزەكانی حەفتا لە سلێمانی، كۆلۆنێل مایڵز، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا بە زمانی كوردی پیرۆزبایی كرد و باسی لە جوانی و سەرنج راكێشی سلێمانی كرد.  

ئەو باسی لەوە كرد كە سلێمانی گەورەیی خۆی هەیە و رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە مێژوودا، من زۆر خۆشحاڵم كە وەك میوانێك لەم شارەدام لە ئێستادا. 

بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سەر داخوازی حكومەتی عێراقیە و ئامانجی سەرەكیمان لەناوبردنی گروپە تیرۆریستیەكانی داعشە، ئەوەش ئاشكرایە كە هیزە عێراقیەان و هێزەكانی پێشمەرگە بەشێك بوون لە هاوكارانی لە ناوبردنی ئەو چەكدارانە. 

وتەبێژی هاوپەیمان بە گرنگیەوە باسی لە قوربانی عێراقیەكان و پێشمەرگە كرد وتیشی: پێویستە كەسوكاری ئەو شەهیدانە و ئە خەڵكانەی گیانی خۆیان بەخشی لەبیر نەكرێن و خێزانەكانیانیانمان لە بیر بێت. 
بە ڤیدیۆ: