تەندروستی دهۆک: 10 نەخۆشی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

31/07/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ١٠ تووشبووی دیکە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەو کەسان پشکنینی تەواویان بۆ کراوە و دەرکەوتووە ڤایرۆسەکەیان نەماوە و سەلامەتن، بۆیە ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

تا ئێستا لە پارێزگای دهۆک٣٥٧ کەسی تووشبووی کۆرۆنا چارەسەرکراون و لەئێستادا ١٥٤ کەس لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.