ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە دەستپێدەكاتەوە

01/08/2020
فۆتۆ: 

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاگاداری گەشتیارانی كردەوە ئەمرۆ گەشتەكان بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە و دەبێت سەرجەم گەشتیاران پابەندی ڕنماییەكان تەندروستییەكان پەیڕەوكراوەكان بن.

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاگاداری گەشتیارانی كردەوە ئەمرۆ گەشتەكان بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە و دەبێت سەرجەم گەشتیاران پابەندی ڕنماییەكان تەندروستییەكان پەیڕەوكراوەكان بن .

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی ئەو شوێنەی کە گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن، گەشتیاران پێویستییان بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR). پێویستە گەشتیاران، بەر لە ھاتنیان بۆ فڕۆکەخانە، پەیوەندی بە ئەو ھێڵە ئاسمانییەوە بکەن کە گەشتەکەیان لە رێگەیەوە ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو شوێنەی کە بۆی دەچن.

فڕۆكەخانەی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، پشکنینەکان، بەپێی بڕیاری بەڕێوبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، لە بنکەی تەندروستی زانکۆ، رێگای کەرکوک، تەنیشت کۆلێژی زانست، ئەنجام دەدرێن.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان، پێویستە یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR) بەر لە ٤٨ کاتژمێر بەر لە ھاتنیان ئەنجام بدەن، یاخود لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پشکنینەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و تێچوویەکەی دەکەوێتە سەرشانی گەشتیار.

لە كۆتایی راكەیەندراوەكەدا فڕۆكەخانەی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە سەرجەم گەشتیارە ھاتووەکان بەڵێننامەیەک پڕبکەنەوە کە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، لە دوای گەیشتنیان بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھەریەک لە شاندی فەرمی، خاوەنکار و ئەو گەشتیارانەی بۆ ماوەیەکی کورت دێنە کوردستان، ئەم خاڵەی سەرەوە (خۆ کەرەنتینکردن بۆ ماوەی ١٤ رۆژ) نایانگرێتەوە.


هەرچەندە ئەمڕۆ هۆڵی چاوەڕوانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر چۆڵ بووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵی ژیان، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بەڕێدەكەوێت بۆ ئیستنەبوڵ .

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵی ژیان، ئەم هەفتەیە گەشتی ئاسمانی بۆ ئەنكەرە و بەیرو دەوحەش و هەندێك پایتەختی دیكەش دەبێت .

بەگوێرەی زانیارییەكان بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە ئابوری هەرێم 645 هەزار دۆلار زیانی بەركەوتووە، كە لە ماوەی ئەو چوار مانگەدا دەكاتە نزیكەی 77 ملیۆن دۆلار .

بەگوێرەی زانیارییەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ساڵی رابردوو نزیكەی دوو ملیۆن هاوڵاتی گەشتیانكردووە لە فڕۆكەخانەیەوە .