لە سلێمانی 101 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە

01/08/2020
فۆتۆ: 

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئامارەكانی ئەمڕۆی كۆرۆنای لە شارەكە بڵاو كردەوە و رایگەیاند لەمڕۆدا تەنها سێ تووشبوو داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و یەك كەسیش گیانی لەدەستداوە.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئامارەكانی ئەمڕۆی كۆرۆنای لە شارەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەمڕۆدا تەنها سێ تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان داخڵ بوون. 

ناوبراو لەوێنەیەكدا كە تیایدا ئاماری نەخۆشخانەكانی كۆرۆنای لە سنوری سلێمانی شیكردووەتەوە ئاشكرایدەكات بە چوار نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا 101 نەخۆش ماونەتەوە كە 82 كەسیان پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە. 

ئەوەشی راگەیاندووە، لەمڕۆدا تەنها یەك نەخۆش گیانی لەدەستداوە ئەویش لە نەخۆشخانەی ئاسابووە، روونیشیكردووەتەوە هیچ نەخۆشێك نیە لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردا بێت.