سەرۆكی حكومەت یەك ملیار دیناری بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانكرد

01/08/2020
فۆتۆ: 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی هەوڵێر تەرخانكرا.

دوای ئەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە شاری هەولێر روو لە هەڵكشانە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەریچمی كوردستان رایگەیاند: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی یەك ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانكرا. 

ئەو روونیكردەوە ئەو بڕە پارە دیاریكراوە، بە شێكە لە بودجەی فریاكەوتنی حكومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كە بۆ دەڤەر و پارێزگاكانی هەرێم تەرخانكراوە.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئامارەكانی كۆرۆنا لە شاری هەولێر روو لە هەڵكشانە و تا ئێٍستا چەند جارێكیش كەسوكاری نەخۆشەكانی نەخۆشخانەی رزگاری رایانگەیاندووە كە ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەدا نەماوە بەڵام هەردوو جارەكە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر و نەخۆشخانەكە رەتیدەكەنەوە كێشەی كەمی ئۆكسجین هەبێت.