لە كەركوك دوو كۆگای ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا دامەزرێندرا

01/08/2020
فۆتۆ: 

فەرمانگەی تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند، لە ماوەی رابردوو كێشەیان لە هەبووە لە دابینكردنی ئۆكسجین و كێشەی بۆ دروستكردوون، بەڵام ئەمڕۆ توانیویانە دوو كۆگای ئۆكسجین دابمەزرێنن.


زیاد خەڵەف بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی  راگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا بەدەس كەمی ئۆكسجینەوە نەخۆشەكان گرفتار بووین و كێشەی بۆ دروستكردبووین. 

ئەو راشیگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا توانیویانە دوو كۆگای ئۆكسجین لەهەردوو نەخۆشخانەی ئازادی وكەركوكی گشتی دابمەزرێنن كە ڕۆڵی دەبێت لەكەمكردنەوەی ئەو فشارەی لەسەریانە بەهۆی كەمی ڕێژەی ئۆكسجینەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك راشیگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 45 تووشبووی نوێ لەپارێزگاكە تۆماركراوە، 91 تووشبوو چاكبوونەتەوە و سێ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا لەكەركوك 4752 تووشبوو تۆماركراون و 1487 تووشبوو لەژێر چارەسەردا ماونەتەوە و كۆی ژمارەی ئەو كەسانیە لە شارەكەش گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 242 كەس.